له ره‌ققه گه‌وره‌ترين گۆڕى به كۆمه‌ڵ دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له نزيك شارى ره‌ققه، "گه‌وره‌ترين گۆڕى به كۆمه‌ڵ دۆزرايه‌وه و به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و گۆڕه 3 هه‌زار و 500 ته‌رمى تێدايه".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "فرانس پرێس" بڵاويكرده‌وه، "جگه له چه‌ندين گۆڕى تاكه كه‌سى، له زه‌وييه‌كى كشتووكاڵى نزيك ره‌ققه‌دا، گه‌وره‌ترين گۆڕى به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه".
ئه‌و ئاژانسه باسى له‌وه‌شكردووه، "ئه‌وه يه‌كه‌مجاره گۆڕێكى گه‌وره‌ى له‌و جۆره كه تايبه‌ته به قوربانيانى ده‌ستى داعش بدۆزرێته‌وه".
تيمه‌كانى فرياكه‌وتنى سه‌ر به "هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات"، دواى زياتر له ساڵێك له رزگاركردنى ره‌ققه، مانگى رابردوو، ئه‌و گۆڕه‌يان دۆزيوه‌ته‌وه و ده‌ستيان به هه‌ڵدانه‌وه و ده‌رهێنانى ته‌رمه‌كان كردووه.
پێشتر "هه‌سه‌ده"، له ده‌وروبه‌رى شارى ره‌ققه، 8 گۆڕى به كۆمه‌ڵيان دۆزيبوويه‌وه، كه ناويان نابوو "پانۆراما" و تێياندا ته‌رمى 900 قوربانى ده‌ستى داعشيان ده‌رهێنابوو.
ئ.ڕ