هه‌سه‌ده پێشوازیى له بڕياره نوێيه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايانگه‌ياند، "پێشوازیى له بڕيارى ئه‌مه‌ريكا بۆ مانه‌وه‌ى 200 سه‌ربازى له سووريا، ده‌كه‌ن".
هه‌سه‌ده راشيگه‌ياند، "ئه‌وان ناوچه‌كه ده‌پارێزن و هانى وڵاتانى ئه‌وڕوپايش ده‌ده‌ن، به‌شێك له هێزه‌كانيان له سووريا بهێڵنه‌وه".
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه له ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌ریى كورد له باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا، "عه‌بدولكه‌ريم عومه‌ر" رايگه‌ياند، "ئه‌و بڕياره‌ى كۆشكى سپى له باره‌ى مانه‌وه‌ى 200 سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكايى له سووريا، ئه‌رێنييه".
گوتيشى: "وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وڕوپاش هان ده‌ده‌ين به‌شێك له هێزه‌كانيان له سووريا بهێڵنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزه ده‌بێته فشارێك له‌سه‌ر ديمه‌شق، بۆ ئه‌وه‌ى له دانوستانه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ریى قه‌يرانه‌كانى سووريا، جیددى بێت".
دوێنێ پێنجشه‌ممه، گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا، ساره ساندرز، رايگه‌ياند، "ئه‌مه‌ريكا هێزێكى 200 كه‌سى بۆ پاراستنى ئاشتى له سووريا ده‌هێڵێته‌وه".
ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا، دواى ئه‌وه هات، كه له دوو رۆژى رابردوودا، له ميانى سه‌ردانى فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندیى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده، فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده داوايان كرد، "ئه‌مه‌ريكا به‌شێك له هێزه‌كانى له سووريا بهێڵێته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر