هه‌ڵه‌بجه... دوای 28 ساڵ رووفاتی ژنێك دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له گوندی "پێچی قه‌ڵاته‌ی شاتر"ی نزیك شاره‌دێی ته‌وێڵه، ئیسك و پرووسك و جلوبه‌رگی ژنێك دۆزرایه‌وه، وه‌ك باس ده‌كرێت، ژنه‌كه له كاتى كۆڕه‌وه‌كه‌ی گه‌لی كورد له ساڵی 1991دا، مردووه.
رائید بەرزان عوسمان محه‌مه‌د، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، ئێسك و پرووسكی ژنه‌كه، كه له ته‌نیشت رێگه‌كه ژێرخاك نراوه، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه.
راشیگه‌یاند، به بڕیاری دادوه‌ر، ئێسك و پرووسكی ژنه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ دۆسیه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ئ. م