فازڵ میرانی: له‌م هه‌فته‌یه پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، یا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.
فازڵ میرانی گوتیشی: "هەموو حزبەکان قەرزداری گەلی کوردستانن، بۆیە دەبێت لایەنەکان بە پێکهێنان و دروستکردنی حکوومەت و هەرێمێکی بەهێز، قەرزی گەلی کوردستان بدەنەوە".
گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه و ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رۆژی 18ی شوبات/ فێبرایه‌ر هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام یه‌كێتی به‌شداری تێدا نه‌كرد و بڕیاریشه گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی دووباره ده‌ستپێبكاته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له سلێمانی كۆبووه‌وه و پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان تاوتوێ كرد.
ئ. م