ئه‌مه‌ریكا سزای جیاواز به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بە شێوەیەک گەمارۆ بخاتە سەر رێبەرانی ئێران، کە زیان بە خەڵکی ئاسایی نەگەیەنێت.
تویتەری فارسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وه‌ڵامی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی بۆ پرسیاری هاووڵاتیێکی ئێران بڵاوکردۆتەوە کە بۆچی ئەمریکا گەمارۆ ناخاتە سەر ناوەند و دامەزراوەکانی سوپای پاسداران، وەزارەتی ئیتڵاعات و تەلەفزیۆنی ئێران، کە دەستیان هەیە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا.
لە وڵامدا مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندووە، بۆ ئەم مەبەستە واشنتن، زیاتر لە 140 کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانی خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە و هەوڵیش دەدات گەمارۆکان بە شێوەیه‌ك بن، کە تەنیا دەسەڵاتدارانی ئیران بگرنەوە و کاریگەرییان لەسەر خەڵکی ئاسایی نەبێت.
به هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته كه‌وتۆته دۆخێكی سه‌ختی ئابووری و دارایی و به‌های دراوه‌كه‌شی رۆژانه به به‌رده‌وامی روو له دابه‌زینه، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی دروست كردووه و ژیان و گوزه‌رانی سه‌خت كردوون.
ئ. م