ئیسرائیل درۆنی مینی هارپی نمایش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئیسرائیل له پێشانگای به‌رگریی هینسدتان، به ڤیدیۆ ئه‌نیمه‌یشن، دوایین پرۆژه‌ی به‌رگریی خۆی نمایش كرد، كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی كۆنتڕۆڵ كراوه و هاوشێوه‌ی مووشه‌ك ئاراسته ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ڤیدیۆكه، درۆنه‌كه هاوشێوه‌ی مووشه‌ك له‌سه‌ر سه‌كۆی گوازراوه و چه‌سپاو هه‌ڵده‌درێت و تا دوایین ساته‌كانیش، توانای گۆڕینی ئامانج، یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی هه‌یه.
وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل باسی ده‌كات، درۆنه‌كه، كه له رێگه‌ی ئامێرێكی تابلێته‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، توانای پێكانی سه‌كۆ رادارییه‌كانی هه‌ڵگری مووشه‌كی ئێس 300 و ئێس 400ی رووسی هه‌یه.
كێشی فڕۆكه‌كه 45 كیلۆیه و هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه، كه كێشه‌كه‌ی 8 كیلۆیه، توانای هه‌یه دوو كاتژمێر له ئاسمان بمێنێته‌وه و 100 كیلۆمه‌تریش ببڕێت.
درۆنه‌كه به ناوی مینی هارپی كراوه، كه له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی به باڵنده‌یه‌ك ده‌گوترێت، نیوه‌ی مرۆڤ و نیوه‌ی باڵنده بێت.
ئ. م