یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی قورسترین یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی ده‌كات
له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی دووشه‌ممه له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 4:30ـی ئێواره له یاری لوتكه‌دا میوانداریی یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات.
یانه‌كانی هه‌ولێر و زه‌ورا له مێژووی خۆیان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 20 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌رگزه‌رده‌كانی پایته‌ختی باشووری كوردستان 9 یاری بردۆته‌وه، 6 شكستی هه‌یه و 5 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
دواینجار كه ئه‌م دوویانه‌یه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك گه‌یشتن، 44 رۆژ له‌مه‌وپێش بوو كه له قۆناخی 16ـی جامی عێراق، زه‌ورا به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
یانه‌ی زه‌ورا له كۆی 17 یاری ئه‌م وه‌رزه، 10 یاری بردۆته‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و یه‌ك شكستی هه‌یه، به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 18 یاری، 6 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 7 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.