مانچێسته‌ر یونایتد به‌بێ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه بباته‌وه وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به لیڤه‌رپوول به‌خشی
له گه‌ڕی 27ـه‌می پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی لیڤه‌رپوولی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ئه‌گه‌رچی مانچێسته‌ر یونایتد یارییه‌كه‌ی نه برده‌وه، به‌ڵام به‌و یه‌كسانبوونه پێگه‌ی لیڤه‌رپوول له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ كه‌وته مه‌ترسی و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان سیتی دووه‌م بۆ یه‌ك خاڵ كه‌مبووه‌وه.
هێرشبه‌رانی لیڤه‌رپوول له‌و یارییه‌دا له نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد درێژه‌یان به ئه‌نجامه خراپه‌كان دا.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح مێژوویه‌كی ره‌شی نووسییه‌وه، له كۆی 4 یاری، به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد هیچ گۆڵێك و هیچ ئاسیستێكی نه‌كردووه.
ـ رۆبێرتۆ فێرمینیۆ هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول، 8 یاری به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد كردووه و نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك بكات.
ـ سادیۆ مانی هێرشبه‌ری سه‌نیگالی لیڤه‌رپوول له كۆی 4 یاری به‌رامبه‌ر مان یونایتد ته‌نیا یه‌ك گۆڵی هه‌یه و توانای هیچ ئاسیستێكی نه‌بووه.
ـ داڤید دی خیا ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد گه‌یانده 100 یاری.
ـ ئالیسۆن گۆڵپارێزی به‌رازیلی لیڤه‌رپوول، یه‌كه‌مین گۆڵپارێزی پرێمه‌رلیگه له دوای وه‌رزی 2009 ـ 2010 توانیویه‌تی له یه‌ك وه‌رزی پرێمه‌رلیگ 15 جار تۆڕه‌كه‌ی به‌خاوێنی بهێڵێته‌وه.