بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی چی روویدا؟
له یاریی كۆتایی جامی كاراباو، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه شكستی به چێڵسی هێنا، ئه‌نجام و رووداوه‌كانی ئه‌و یارییه‌ش زۆرترین ئامار و كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له یاریگه‌ی وێمبڵی یاری كۆتایی جامی كاراباو له نێوان چێڵسی و مان سیتی به‌ڕێوه‌چوو، به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه و دوو گێمی زیادكراویش هیچ كامێكیان نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه و ده‌ستپێكی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان لێ بدات، ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری چێڵسی داوای له كیپای گۆڵپارێزی كرد بێته ده‌ره‌وه و ویلی كاپایارۆ بچێته شوێنه‌كه‌ی، به‌وپێیه‌ی كاپایارۆ ئه‌زموونی زیاتره و وه‌رزی رابردووش به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه نازناوێكی بۆ چێڵسی برده‌وه، به‌ڵام گۆڵپارێزه لاوه ئیسپانیاییه‌كه ره‌تی كرده‌وه له یاریگه بێته ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش توڕه‌بوونێكی گه‌وره‌ی ساری به‌دوای خۆیدا هێنا و سۆشیاڵ میدیاشی هه‌ژاند.
له كاتی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان، كیپا ئه‌گه‌رچی لێدانی گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی له شكست رزگار بكات، به‌مه‌ش مانچێسته‌ر سیتی بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی جامی كاراباو.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ڤینسێنت كۆمپانی به‌رگریكاری به‌لجیكی مان سیتی تاكه یاریزانه 4 جار نازناوی جامی كاراباو ده‌باته‌وه.
ـ له 12 یاری كۆتایی جامی وڵاتانی ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا و ئینگلاند، گواردیۆلا 11 نازناوی بردۆته‌وه.
ـ له دوایین 9 یاری، چێڵسی 6 جار به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه تووشی شكست بووه.
ـ پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری كه‌ته‌لۆنی ژماره‌ی ناسناوه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یانده 25 نازناو.