نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هێور ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای گۆرینەوەی نامە لە نێوان سەرۆک بارزانی و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان, ئاڵۆزیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەرەو خاوبوونەوە دەچن و نزیکن لە رێککەوتن، چاودێران داوا لە هەردوولا دەکەن لە سەقفی داواکاریەکانیان بێنە خوارەوە. هێنانە خوارەوەی سەقفی داواکاریەکان هۆکاری سەرەکیە بۆ چارەسەری کێشەکانیان.
تاریق جه‌وهه‌ر، چاودێری سیاسی و كه‌سێكی نزیك له یه‌كێتی ده‌ڵێت: "هیوادارم نامه‌گۆڕینه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوول كه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردووه، ببێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه بۆ ئه‌وه جارێكی دیكه پارتی و یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه به‌یه‌كه‌وه ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد و بڕیاری چاره‌نووسسازیان ده‌رده‌كرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی له سه‌قفی داواكارییه‌كانیان دابه‌زن، له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه، به‌ڵام پێویسته هاوسه‌نگ و هاوته‌ریبی یه‌كتر نه‌رمی بۆ یه‌ك بنوێنن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن".
دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانى كوردستان, یەکێتی پێچەوانەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی بۆچوونی گۆڕا و جه‌خت ده‌كاته‌وه، داواکاری دیکەمان دەبێت, بە تایبەت لە سەر پۆستەکان, ئەم داواکاریەی یەکێتی بە رای چاودێرێکی سیاسی نزیک لە پارتی کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە, دەشڵێت پێويستە لە کوێ گفتوگۆکان پچراون لەوێ دەستپێ بکەنەوە.
له‌مباره‌یه‌وه مەدحەت سلێمان, چاودێری سیاسی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "یه‌كێتی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه دانوستان و گفتوگۆ له هه‌موو رێگه‌یه‌كی دیكه باشتره، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان هه‌یه".
هه‌وره‌ها ده‌شڵێت: "یه‌كێتی كارێك ناكات كه خۆیان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێداگیری له‌سه‌ر پۆسته باڵاكان بكه‌ن، ئه‌وا له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، كه دواجار به زیان بۆ یه‌كێتی ته‌واو ده‌بێت".
145 رۆژ بە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردندا تێدەپەرێت, كه‌چی تا ئێستا جگە لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ هەنگاوێکی دیکە نەنراوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌وڵی لایه‌نه‌كان ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌به‌ن، كه به‌ر له هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكبهێندرێت.
H.B