یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق گۆڵبارانی زه‌ورای كرد
دوای دۆڕانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر نه‌فتی وه‌سه‌ت، هه‌ولێر له گه‌ڕی نۆزده‌می خولی نایابی عێراق له ئه‌ركێكی قوڕسدا میوانداری زه‌وڕای كرد و یارییه‌كه‌شی به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه و ده‌یه‌مین بردنه‌وه‌ی له مێژوویدا به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ی به‌غدا به‌ده‌ستهێنا.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م هه‌ولێرییه‌كان فێستیڤاڵی گۆڵكردنیان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 58 محه‌مه‌د جه‌فال شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێری بڕی و پێنجه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق تۆمار كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی چوار خوله‌ك، مارسێلی به‌رازیلی گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی هه‌ولێر زیاد كرد.
پاشان ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی زه‌ورا لێ دا، به‌ڵام سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
له خوله‌كی 79 میران خه‌سرۆ ده‌ركه‌وت و به لێدانێكی به‌هێز له دووره‌وه گۆڵی سێیه‌می هه‌ولێری تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش چواره‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق.
له خوله‌كی 85 محه‌مه‌د جه‌فال جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه و چواره‌می هه‌ولێری تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر حه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق تۆمار كرد و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 26 خاڵ و به شێوه‌یه‌كی كاتی 3 پله بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵكشا و هاته خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه.