له شنگال حه‌شدى شه‌عبى بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى خوێندندا
K24 – شنگال:
دوای داگیركردنی شنگال له لایه‌ن داعش و دواتر كۆنترۆڵكردنی له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ته‌نیا خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاواره‌نه‌بوون، به‌ڵكو رێگریش له به‌رده‌م خوێندن به زمانی كوردی كرا و ئێستا له كۆی 29 هه‌زار قوتابی ته‌نیا 4 هه‌زار قوتابی ده‌خوێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال، حسێن خدر سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی گشتی دهۆك، رايگه‌ياند، به هۆی بوونی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، هه‌ڕه‌شه له مامۆستایان ده‌كرێت و ناتوانن ده‌وام بكه‌ن.
پێش داگيركردنى شنگال، 179 قوتابخانه له شنگال هه‌بوون و له ئێستادا ته‌نيا 17 قوتابخانه ده‌واميان تێدا ده‌كرێت و ته‌نيا 60 مامۆستا ده‌وام ده‌كه‌ن.