ھەسەدە: خەڵكی سڤیل لە باغۆز رزگار بكەین ئۆپەراسیۆن دەست پێدەكەینەوە
K24 - باغۆز
مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) بە کوردستان24ی راگەیاند: "پرۆسەی رزگارکردنی خەڵکی سڤیل لە باغۆز بەردەوامە و ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی چوار هەزار کەس لە باغۆز دەکەن راست نین".
بالی گوتیشی، تاوەکو تەواوی خەڵکی سڤیل لە باغۆز رزگار نەکرێن دەست بە ئۆپەراسیۆن ناکەنەوە.
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە، چەکدارانی داعش لە باغۆز جگە لە خۆرادەستکردن یاخود کوژرانیان هیچ دەرفەتێکی دیکەیان لەبەردەمدا نەماوە.
شارهدێی باغۆز دهكهوێته نزیك سنووری عێراق و به دوا رووبهری خاكی ژێر كۆنتڕۆڵی چهكدارانی داعش له دۆڵی فورات له سووریا دادهنرێت. هاوپهیمانیی نیودهوڵهتیی دژی داعش دهڵێت: "توندڕهوترین چهكدارهكانی داعش هێشتا له باغۆزن".
ھ.م