سەدان کەسی دیکە لە باغۆز رزگار کران

"لە باغۆز خواردن نەماوە و بارودۆخەكە خراپە"
kurdistan24.net

K24 - باغۆز

سەدان کەس لە کەسوکاری چەکدارانی داعش و خەڵکی سڤیل لە رێگەی 46 بارهەڵگرەوە لە باغۆز رزگارکران، پێشبینیش دەکرێت ژمارەیەک چەکداریش لەنێویاندا هەبن.

هەسەدەش ئاماژە بەوە دەکات کە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی رزگارکردنی خەڵکی سڤیل لە باغۆز کۆتایی دێت و دەست بە ئۆپەراسیۆن دەکەنەوە.

یەكێك لەو ژنانەی كە لە باغۆز رزگار كراوە بە كوردستان24 گوت: "فەرمان ھات كە ئێمە باغۆز بەجێ بھێڵین، لەگەڵ كەسوكارەكەم باغۆزمان بەجێھێشت".

ھەندێك لەو ژنانەی لە باغۆز رزگاركراون باس لەوە دەكەن، لەم دوایانەدا خواردن لە باغۆز نەماوە و خەڵك بە خواردنە گیاییەكان دەژیت.

ژنێكی دیكە دەڵێت: "ھێشتا زۆر لە خێزانەكان لە باغۆز ماون و خواردن نەماوە و دۆخەكە زۆر خراپە. ھاوسەرەكەی من لە بۆردوومانێكدا كوژرا".

ھ.م