نێچیرڤان بارزانی و فرانسوا ئۆلاند مه‌ترسییه‌كانی داعشییان تاووتوێ كرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/2/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له فرانسوا ئۆڵاند سه‌ركۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستى گه‌لى كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا، ئۆڵاند وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌م سه‌ردانه، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كی مووسڵ و كرد.
هه‌روه‌ها باسی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد بۆ حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران.
جه‌ختیشى له گرنگیى هه‌ماهه‌نگیی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست له ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى, سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و دۆستایه‌تیى به‌ڕێزیان و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد و ڕۆڵی فه‌ره‌نسای له لابردنی ئابلووقه‌ی سیاسی و دیپلۆماتیی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان كرد و پشتگیریى هه‌رێمی كوردستانی بۆ حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه، دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه‌ش كرد كه مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ئارادایه و له‌مباره‌یه‌وه ئێستا هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه هه‌یه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، وێڕاى ئه‌وه‌ی كه هه‌ولێر و به‌غدا له چه‌ند بواری دیكه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له گفتوگۆدان.
ئ. م