مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ی خوێی چێشت ئاشكرا ده‌بێت

مه‌ترسییه‌كانی كه‌ڵه‌كه‌بوونی خوێ له‌ له‌شی مرۆڤ

K24 - هه‌ولێر:

زانايانى زانكۆی میونخ بۆ ته‌كنه‌لۆجیا، مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی خوێ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كه‌ن.

وێسایتی "MedicalXpress"، بڵاویكرده‌وه‌، پسپۆران توێكاری و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێستی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ستیاری درێژخانه‌یه‌نی پێست (Atopic Dermatitis)یان هه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، له‌و شوێنانه‌ی پێست كه‌ هه‌وكردنی هه‌یه‌، رێژه‌ی خوێ و سۆدیۆم, 30 هێنده‌ی رێژه‌ی ئاسایی به‌رزتره‌.

توێژه‌ران ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌، كلۆریدی سۆدیۆم "خوێی چێشت"، خانه‌كانی "Th2" والێده‌كات، رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پرۆتینى ئینته‌رلۆكین 4 (IL4) و ئینته‌رلوكین (IL-13) به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌ستیاری پێستی درێژخایه‌ن، زۆر زیاتر بێت.

خانه‌كانی "Th2"، به‌ ژماره‌یه‌ك خانه‌ی لاوه‌كی یارمه‌تیده‌ر "CD4+" داده‌نرێت له‌ له‌شی مرۆڤ، هه‌ر كاتێك خانه‌ وابه‌سته‌كان به‌ ته‌نێكی دژبه‌ر ده‌كه‌ون، خانه‌كانی "В" لیمفاوی چالاك ده‌بن و ده‌گۆڕێن بۆ خانه‌ی "Th2"، ئينجا رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ته‌نه‌ دژبه‌ره‌كان و سیتۆكینات كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌وكردنه‌، به‌رهه‌مده‌هێنرێت.

ئ. م