سۆلاری له باره‌ی یاری كلاسیكۆی سبه‌ی چی گوت؟
سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ڕه‌تی كرده‌وه هیچ ترسێكیان له لیۆنێل مێسی هه‌بێت، ده‌شڵێت: وشه‌ی ترس له تۆپی پێ بوونی نییه، ئێمه هه‌موو رۆژێك بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌جه‌نگێین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 شووباتی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یاری كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته یاریزانه‌كان به‌ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بیروهۆشیان له‌سه‌ر یارییه‌كه بێت، ده‌شڵێت: كلاسیكۆ رووداوێكی نایاب و جوانه، ئیسپانیا به‌هۆی كلاسیكۆ بۆته پایته‌ختی تۆپی پێی جیهان، سبه‌ی ده‌شزانین چۆن له كلاسیكۆ یاری ده‌كه‌ین و كام یاریزانیش به‌شداریی ده‌كات و كامه‌ش له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت.
سۆلاری گوتیشی: یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی یاریی كۆتایی و دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌مان بێت، هانده‌رانیش ئه‌گه‌ر له پشتگیریكردنمان به‌رده‌وام بن ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن ئاسانتر ده‌بێت.
سۆلاری ره‌تی كرده‌وه ناوی هیچ یاریزانێكی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرا بكات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ره‌نگه مارسێلۆ یاریزانی سه‌ره‌كی بێت، ره‌نگه سه‌ره‌كیش نه‌بێت، چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ن هیچتان پێ ناڵێم.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتیشی: ئه‌وه‌ی له باره‌ی گاریس به‌یل روویدا بابه‌تێكه و ته‌نیا له ژووری جلگۆڕین ده‌مێنێته‌وه، ده‌شزانم ئێوه‌ی رۆژنامه‌نووس به‌دوای شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی مانشێتی میدیاكانی خۆتانی پێگه‌رم بكه‌ن، به‌ڵام نامه‌وێت له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته زۆر قسه بكه‌م، چونكه ئێستا گاریس به‌یل و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش ته‌نیا بیر له كلاسیكۆ ده‌كه‌نه‌وه و نامانه‌وێت خۆمان به بابه‌تی دیكه سه‌رقاڵ بكه‌ین.
سۆلاری به رۆژنامه‌نووسه‌كانی گوت: ئێوه ته‌نیا سه‌یری گرفت و ئاڵۆزییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ له دیوێكی دیكه سه‌یری شته‌كان ناكه‌ن بۆ نموونه، ئێمه هه‌زار رۆژمان وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا تێپه‌ڕاند.
سۆلاری له باره‌ی ڤینسیۆس گوتی: ئه‌م یاریزانه منداڵێكی باشه و ئامۆژگارییه‌كان زۆر به‌باشی وه‌رده‌گرێت، یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ش هه‌موویان هاوكاری ڤینسیۆس ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن.
سۆلاری ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك یارییه‌ك ده‌به‌ینه‌وه، ده‌نگۆی زۆر له باره‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌می ڤار دروست ده‌بێت، به‌ڵام پێویست ناكات ئێمه هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین، چونكه له كۆتاییه‌كه‌یدا ناوبژیوانه‌كان بڕیاریی كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ن.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له یاریی چوون له كامپ نوو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.