كوردستان 24 ژماره پاڵاوگه نایاساییه‌كانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كوردستان24 ژماره‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات, كه ژماره‌یان 160 پاڵاوگه‌یه، له‌وانه‌ش 106 پاڵاوگه‌یان له هه‌ولێر، 24 پاڵاوگه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و 30 پاڵاوگه‌ش له دهۆكه، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێریش ئاشكرای ده‌كات، كه لیژنه‌یه‌كی باڵا له سه‌ر ئاستی هه‌رسێ پارێزگاكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهاتووه و له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كان داده‌خرێن.
ئه‌گه‌رچیش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی داخستنی بۆ ئه‌م پاڵاوگانه ده‌ركردووه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌شی زۆریان له كاركردن به‌رده‌وامن و كێشه‌یان بۆ ژینگه و ته‌ندروستی هاوڵاتیانیش دروست كردووه.
له‌مباره‌شه‌وه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهیندراوه و له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا ته‌واوی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داده‌خرێن.
هاوكات پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆكیش هاوشێوه‌ی هه‌ولێر سه‌رجه‌م خاوه‌ن پاڵاوگه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه, كه پێویسته له‌ماوه‌ی نێوان 15-1-2019 تا 15-3-2019 پاڵاوگه‌كانیان هه‌ڵبگرن, به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و ماوه‌یه به به‌كارهێنانی هێز سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كان داده‌خه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان ده‌ستگیر ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته رزگار سدقی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت: تێبینی زۆریان له‌سه‌ر پاڵاوگه نایاساییه‌كان هه‌یه, ئه‌وانه‌ی مه‌رج و ستاندارده ناوخۆیی و جیهانییه‌كان په‌یڕه و نه‌كه‌ن داده‌خرێن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و 160 پاڵاوگه‌ى ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی كار ده‌كه‌ن, ته‌نها 2 پاڵاوگه له هه‌ولێر و سلێمانی مۆڵه‌تی یاسایی كاركردنیان هه‌یه. خراپی كوالێتی به‌رهه‌می پاڵاوگه نایاساییه‌كان و پیس كردنی ژینگه‌ی شاره‌كانی كوردستانيش له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه, سه‌رجه‌میان دابخات, ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 60 رۆژدا مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بۆ پاراستنی ژینگه و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی به‌رهه‌مه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
H.B