داھاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
حكوومەتی عێراق له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ بڕی 6 ملیار‌و 366 ملیۆن دۆلاری له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه به ده‌ست هێناوه. ته‌نها داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك 130 ملیۆن و 283 هه‌زار دۆلار بووه.
عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد: "عێراق له مانگی رابردوودا 113 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده كردووه و له‌م بڕه 6 ملیار‌و 366 ملیۆن دۆلار داهاتی بووه".
جیهاد، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: "عێراق له بیره نه‌وته‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه 110 ملیۆن و 245 هه‌زار به‌رمیل، له باكووری كه‌ركووك 2 ملیۆن و 315 هه‌زار و له مووسڵ و گه‌یاره 551 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه".
ھ.م