سبه‌ی ئێواره 3 یاری چاره‌نووسساز له خولی نایابی كوردستان ده‌كرێت
له گه‌ڕی هه‌ژده‌می خولی نایابی كوردستان ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه 3 یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چن، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كان ده‌چێته كه‌لار و ده‌بێته میوانی شێروانه، ئاكرێش له به‌رده‌م هانده‌رانی رووبه‌ڕووی گازی باكوور ده‌بێته‌وه و هه‌ندرێنیش له ئه‌ركێكی قوڕسدا له پیرمام ده‌بێته میوانی ئارارت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:45 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
شێروانه ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
پێشمەرگەی ھەولێری خاوەن پلەی یەكەمی ریزبەندی خولەكە بۆ رووبەرووبونەوەی یانەی شێروانە گەشتی كەلاری كردوە.
پێشمەرگەی ھەولێر دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو لە نێو دھۆك لە زێرەڤانی برده‌وە ئێستا بە 33 خاڵ لە سەرووی ریزبەندییەكە ده‌بینرێت.
یاریزانەكانی سەمیر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه دەیانەوێت ھەمان سیناریۆی دھۆك بەسەر یانە كەلارییەكە دووبارەبكەنەوە.
لە مەرامبەردا شێروانە دوای ئەنجامەكە گەورەكەی هه‌فته‌ی رابردووی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بەسەر دھۆك كه بۆ یەكەمجار بوو لە مێژووی خۆیدا شكستی به دهۆك هێنا و ده‌یانه‌وێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش لە نێو یاریگای خۆیان 3 خاڵ لە پێشمەرگەكانی ھەولێر وەربگرن و تۆڵەكەی شكستەكەی قۆقاخی یەكەمی خولەكەشیان لێی بكەنەوە و 3 خاڵی دیكه‌ش بخه‌نه سەر خاڵەكانیان كە ئێستا بە23 خاڵ لە پلەی حەوته‌م دێن.
ئارارات ـ هه‌ندرێن
لە یارییەكی تردا لە پیرمام یانەی ئارارات لەسەر یاریگای خۆی پێشوازیی لە یانەی ھەندرێنی ھاوشاری دەكات.
ئارارات كە ئێستا بە 30 خاڵ پلەی سێیەمی خولەكەی گرتووە و گەری رابردووش سەركەوتنێكی گرینگی لە دەرەوەی یاریگای بەسەر پێشمەرگەی سلێمانی بە دەستھێنا، چاوی لەوەیە ھەمان ئەنجامی یاری چوون بەسەر میوانەكەی دووبارەبكاتەوە و به‌رده‌وامی به ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی بدات كه ئێستا لەگەڵ خاوەن پلەی یەكەمی خولەكە جیاوازییه‌كه‌یان تەنھا 3 خاڵ.
ئەوەی تایبەتیشە بە یانەی ھەندرێن كە گەری رابردوو یەكەم سەركەوتنی لە قۆناخی دووەمی خولەكە لەسەر ئەستۆی ئاكرێ بە دەستھێنا دەیەوێت بەردەوامی بەم ئەنجامانە بدات و چەند ھەنگاوێكیش لە پلەكانی پێشەوە نزیك بێتەوە كە ئێستا یانەكە بە 23 لە پلەی ھەشتەم دەبیندرێت.
ئاكرێ ـ گازی باكوور
خۆ دەربازكردن لە ناوچەكانی دابەزین بۆ ریزی یانە پلەیەكەكانی كوردستان ناونیشانی رووبەرووبونەوەی یاری نێوان ئاكرێ و گازی باكوور دەبێت، كاتێك لەسەر یاریگای یانەی ئاكرێ رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
ئاكرێ بە ھۆی ئەنجامە خراپەكانی ھەرەشەی دابەزینی بۆ یانە پلەیەكەكانی كوردستان له‌سه‌ره كە ئێستا ئاكرێ بە 11 خاڵ لە پلەی كۆتایی ریزبەندییەكە دێـ، بۆیە جگە لە براوەی لەم یارییە ھیچ شتێك تیماری دەردەكەی ئاكرێ ناكات كه ئه‌م وه‌رزه خراپترین ئاماری له خوله‌كه تۆمار كردووه.
گازی باكووریش باردۆخی ھێندە لە ئاكرێ باشتر نیە دۆرانی بەرامبەر بە زاخۆلە نێو یاریگای خۆی ھێندەی تر بارودۆخی ئەم یانەی قورستركرد، گازی باكوور بە 16 خاڵ لە پلەی دوازدەمینی خولەكە دێت.