گۆڕێكى به كۆمه‌ڵ له باغوز دۆزرايه‌وه
ڕۆژئاوای کوردستان
هه‌سه‌ده
يه‌په‌گه
په‌يه‌ده
مه‌سه‌ده
قه‌يرانى سووريا
باغوز
رۆژهه‌ڵاتى فورات
باكوورى سووريا
داعش
تيرۆر
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵيان دۆزيوه‌ته‌وه، كه مه‌زنده ده‌كرێت ژماره‌يه‌ك رووفاتى قوربانيانى ئێزدى تێدا بێت.
هه‌سه‌ده، راشيگه‌ياند، ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه له نزيك ناوچه‌ى باغوز، له رۆژهه‌ڵاتى دێرزوور دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى به‌ريتانى، له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه ئاشكرای كردبوو، كه هێزه‌كانى ئاسمانى به‌ريتانيا، له دوایين هێرشيان بۆ سه‌ر باغوز، له گۆڕێكى به كۆمه‌ڵدا سه‌رى بڕاوى په‌نجا هاووڵاتیی ئێزدييان دۆزيوه‌ته‌وه.
مه‌زنده ده‌كرێت، ئه‌و قوربانیيانه سه‌رجه‌ميان ئه‌و هاووڵاتييه ئێزدييانه بن، كه دواى داگيركردنى شنگال له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 كه‌وتبوونه ده‌ست داعش.