85 منداڵ لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە

ئێران پابەندی بەڵێنەكان نابێت

K24 - هه‌ولێر:

ریپۆرتەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤی ئێران، رایگەیاندووە، 85 منداڵ لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بۆ ده‌ركراوه‌.

جاوید رەحمان، ریپۆرتەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، لە حەفتەمین كۆنگرەی رێگریكردن لە لەسێدارەدان رایگەیاند، بەرپرسانی ئێران بەڵێنەكانیان سەبارەت بە راگرتنی لەسێدارەدانی مێرمنداڵان، جێبەجێ ناكەن.

جاوید رەحمان دەڵێت: "لە ساڵی 2018وە ھەتا ئێستا، 81 منداڵ لە ئێران لەسێدارە دراون و ئێستاش 85 منداڵ چاوەڕێی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان دەكەن".

ریپۆرتەری نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە ئێران دەكات، پابەندی جاڕنامە و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكان بێت.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیش، ئێران دوای چین، به‌ دووه‌م وڵات داده‌نرێت له‌ جێبه‌جێكردنی سزای له‌ سێداره‌دان.

ئ. م