هه‌ولێر.. منداڵێكی ساوا له نزیك مزگه‌وتی سه‌واف دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، منداڵێكی ساوا، كه به‌ره‌گه‌ز كوڕه، له نزیك مزگه‌وتی سه‌واف دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له فه‌یسبووك، وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: "منداڵه‌كه له نزیك مزگه‌وتی سه‌واف دۆزراوه‌ته‌وه و هێنراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس، دواتریش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێر كراوه".
پێشتریش حاڵه‌تی فڕێدانی منداڵی ساوا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون و ته‌نها له دوو رۆژی رابردوودا، سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی هاوشێوه روویانداوه.
ئ. م