ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز شاری مووسڵی هه‌ژاند
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ناوچه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیریی شاری مووسڵ روویدا، راسته‌وخۆ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س برینداربوون، وێڕای زیانگه‌یشتن به شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه.
په‌یامنێرk24 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوی جۆری كیا ریۆوه، له به‌رده‌م كۆلیژی زانستی زانكۆی مووسڵ ئه‌نجام دراوه.
H.B