دوو پەرلەمانتاری بەریتانیا داوا دەکەن گەشتی راستەوخۆی نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێر ده‌ستپێبكات

باس له‌ ئارامی و سه‌قامگیری هه‌ولێر ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

دوو پەرلەمانتاری بەریتانیا داوا دەکەن گەشتی راستەوخۆ لە نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و پێداچوونەوە بە زانیارییەکانی گەشتکردن بۆ کوردستان بکرێت.

مێری گلیندن و بۆب بلاکمان،  دوو ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەریتانین لە پارتی کرێکاران و پارتی پارێزگاران، داوایان لە حکوومەت کردووە، گەشتی راستەوخۆ لە نێوان بەریتانیا و کوردستان ئەنجام بدرێت، بە ئامانجی زیادبوونی پەیوەندی پەروەردەیی، فەرهەنگی و بازرگانی و گەشتیاری دوولایەنە.

له‌و نووسراوه‌ی كه‌ ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ ئاراسته‌یان كردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، گه‌شتی راسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان، هاوكاری ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانی و گه‌شتوگوزاری ده‌كات، به‌تایبه‌تیش كه‌ سه‌قامگیره‌ و ئازادی ئایینی تێدا هه‌یه‌.

لەو داواکارییە ئەوەش هاتووە کە هەرێمی کوردستان شانازی بە ئاساییش و سەقامگیری و لێبوردەیی خۆی دەکات و تەواویش ئاگاداری بەریتانیان و ئینگلیزیش زمانی دووەمە لە کوردستان.

ئ. م