چەند نەخۆشییەكی مەترسیداری لەناو ئاژەڵان بڵاودەبێتەوە

ھەندێك لە شوانكارەكان ھەر فریای فڕێدانی لاشەی كاریلەكانن
kurdistan24.net

K24 - ئاكرێ

چەند مانگێكە لە دەڤەری ئاكرێ ھەندێك نەخۆشی مەترسیدار یەخەی مەڕ و ماڵاتی گرتووە و شوانكارەكانی ھەراسان كردووە.

خورشید، یەكێكە لەو كەسانەی سەرقاڵی بەخێوكردنی مەڕ و ماڵاتە لە ناوچەی سورچیایەتی دەڤەری ئاكرێ، لەبری دەستكەوتنی بەروبوومی ئاژەڵەكانی، ئێستا ھەر فریای ئەوە دەكەوێت لاشەی كاریلەكانی فڕێبدات. ئەو دەڵێ: "حاڵ و گوزەرانمان تەواو تێكچووە بەھۆی ئەو نەخۆشییەی تووشی مەڕ و ماڵات بووە، تەنھا یەكجار لاشەی 16 كاریلەم فڕێداوە".

دەشڵێت: "سەردانی ڤێتەرنەریمان كردووە و پێمان دەڵێن، ئێوە شارەزا نین".

شوانكارانی دەڤەری ئاكرێ، داوا دەكەن حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ھانایانەوە بچن بۆ ئەوەی مەڕ و ماڵاتیان لەناو نەچێت.

ڤێتەرنەری ئاكرێ زۆربوونی نەخۆشی لەنێو ئاژەڵان بۆ چەند ھۆكارێك دەگێڕێتەوە، یەكێك لە ھۆكارەكان گۆڕانكارییە لە كەشوھەوا.

ھ.م