فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتن بكه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی رایگەیاند، بڕیاری حزبەکەی ئەوەیە، لەگەڵ پارتی بەرەو رێککەوتن بچن و حکوومەت و پەرلەمانێکی ھاوبەش کۆیان بکاتەوە.
فەرید ئەسەسەرد لە گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیداو له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەیوەندییەکانی نێوان حزبەکەی لەگەڵ پارتی و خاڵه ناکۆك و جیاوازییەکانی نێوان ھەردوولا، قسەی کرد.
ئه‌سه‌سه‌رد له گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژانسه ده‌ڵێت: "گەشترین خاڵ لەو بابەتەدا ئەوەیە، کە پرۆسەکە تا ئێستا بەردەوامە، بەردەوامبوونی پڕۆسەکەش ئەوەیەو کە تا ئێستا کێشەکان چارەسەر نەکراون، بەڵام لە ھەموو دۆخێک‌دا ئەو پڕۆسەیە نەگەیشتۆتە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە و رێککەوتن".
ئەسه‌سەرد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ھەردوو لایەن ھەموو ھەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ، بۆ ئەوەی بگەن بە رێککەوتنێکی گونجاو، لە ھەمان کاتدا کۆبوونەوە خۆی لە خۆیدا بەڵگەی ئەوە نییە، کە دەگەن بە رێککەوتن، ئیرادەی گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەر لەناو یەکێتی ھەیە، بەڵام گەیشتن بە رێککەوتن لە لای ئه‌وان هه‌ر ئەوە نییە، کە بەھەر نرخێك بێت و ھەرچۆن بێت دەبێت رێکبکەون. هاوكات جه‌ختیشی له‌سه‌ر یه‌ك پاكێجیی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كرده‌وه.
سەبارەت بە سەرنج و ھەڵوێستی یەکێتی لەسەر پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم، فەرید ئەسەسەرد لەو بارەیەوە گوتی: "بە ھۆی ئەوەی پارتی بە شێوەیەکی کت‌وپڕ ئەو بابەتەی ورووژاند، ئێمە تا ئێستا باسی ئەوەمان نەکردووە، تێڕوانینی ئێمە لەسەر ئەم بابەتە بۆ ماوەی پێنج ساڵە روونە، ھەموو لایەك دەزانن کە ئێمە داوای سیستەمی پەرلەمانیمان کردووە".
ئ. م