"بووكه‌كه‌ی داعش" له ترسی هه‌ڕه‌شه كامپێكی جێهێشت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، شه‌میمه بیگوم، كه به "بووكه‌كه‌ی داعش" ناسراوه، له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كان كامپی "هۆلی"ی له رۆژئاوای كوردستان جێهێشت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، شه‌میمه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كان، منداڵه ساواكه‌ی بردووه و چۆته كامپێكی دیكه. به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، له كامپه‌كه له‌لایه‌ن ژنانی دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش، "هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی" لێ كراوه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی كردووه، هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌ی ژنانی دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش له شه‌میمه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆی زۆر له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن و میدیا جیهانییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و ورده‌كاریی ژنانی چه‌كدارانی داعشی ئاشكرا كردووه، ئه‌وه‌ش ژنه‌كانی دیكه‌ی نیگه‌ران كردووه و پێیانوایه، به زیان به‌سه‌ریاندا ده‌شكێته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، به هۆی ئاشكراكردنی ژیانی نهێنیی كه‌سانی ناو داعش و ژنانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، داعش پاداشتی بۆ ئه‌و كه‌سه داناوه، كه شه‌میمه‌ی ته‌مه‌ن 19 ساڵان بكوژێت.
لای خۆیه‌وه ته‌سنیم ئاكونجی، پارێزه‌ری خێزانه‌كه‌ی شه‌میمه رایگه‌یاند، شه‌میمه و منداڵه ساواكه‌ی گوازراونه‌ته‌وه كه‌مپێكی دیكه، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بوو.
رۆژنامه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كامپی "هۆلی" بڵاویكردۆته‌وه، كه شه‌میمه به هۆی بوێری و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی ژیانی ناو رێكخراوی داعش، به‌ناوبانگ ببوو، به‌و هۆیه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كرابوو، بۆیه له ترس‌دا ده‌ژیا و ناچار بوو بچێته كامپێكی دیكه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌ركه‌وتنی شه‌میمه به بێ نیقاب و له‌چك، توندڕه‌وانی ناو كامپه‌كه‌ی تووڕه كردووه و پێیانوابووه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی "شه‌ریعه‌تی ئیسلامه".
شه‌میمه له بنه‌ڕه‌تدا هاووڵاتینامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند، په‌شیمان نییه له‌وه‌ی چووه‌ته ناو رێكخراوه‌كه، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هاووڵاتینامه‌ی لێ وه‌رگرته‌وه و رایگه‌یاند، شه‌میمه بۆی نییه بگه‌ڕێته‌وه.
شه‌میمه چوار ساڵ به‌ر له ئێستا، چۆته سووریا و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی داعش كرد، كه هۆڵه‌ندی بوو، دوای كوژرانی هاوسه‌ره‌كه‌شی، ریزی رێكخراوه‌كه‌ی جێهێشت و خۆی و تاكه منداڵه‌كه‌ی، له كامپێكی رۆژئاوای كوردستان گیرسانه‌وه.
ئ. م