بازاڕی دۆمبەڵان لە ھەرێمی كوردستان گەرمە
K24 - ھەولێر
ئه‌مساڵ به‌هۆی ئەو رێژەی زۆرەی بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌رهه‌می دۆمبەڵانی زیادیكردووە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كه‌دا ده‌بینرێت دۆمبه‌لانی پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراقە، فرۆشیارێكیش له عه‌لوه‌ی هه‌ولێر باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌مساڵ نرخی دۆمبه‌لان هه‌رزان بووه و رۆژانه زیاتر له بیست تۆن ده‌فرۆشن، هاووڵاتیانیش به گۆشتی سرووشتی ناوی ده‌به‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی به‌كاری ده‌هێنن.
دۆمبەڵان به‌رهه‌مێكی خۆرسكه، دوور له ده‌ستی مرۆڤه‌كان له سرووشتێكی جیاواز دروست دەبێت، زۆری و كه‌می به‌رهه‌مه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به رێژه‌ی باران بارینه‌وه، بە گشتی 30 جۆری هه‌یه و نرخه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به‌قه‌باره‌یه‌كه‌وه، دومبه‌ڵانی خۆماڵی جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ دۆمبەڵانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق هەیە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بازاڕه‌كاندا ده‌بینرێت دۆمبه‌ڵانی پارێزگاكانی عێراقە فرۆشیاره‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌وه به‌رهه‌مێكی سرووشتییه هه‌ر ساڵە و خاكێك ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه.
به‌هۆی زۆری دۆمبەڵانی پارێزگاكانی خوارو ناوەڕاستی عێراقه‌وه، ئه‌مساڵ نرخی دۆمبەڵان بۆ هه‌ركیلۆیه‌ك 10 هه‌زار دینار کەمبووەتەوە، ئه‌مه‌ش وایكردوه خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بێت، بۆیە بەشێک لە هاووڵاتیان ناویان ناوه گۆشتی سرووشتی.
ھ.م