ئێران ھەڕەشە لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات
K24 - هه‌ولێر:
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ھەڕەشە لە ریپۆرتەری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران دەكات و رایدەگەیەنێت، چیدیكه یارمەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ناكەن.
ئەمرۆ شەممە، 2ی ئادار/ مارسی 2019، ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، جاوید رەحمان، ریپۆرتەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، زانیارییەكان لە سەرچاوەی باوەر پێكراو وەرناگرێت و لەدەرەوەی یاسا رێگەپێدراوەكان لەدژی ئێران قسە بۆ راگەیاندنەكان دەكات.
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ھەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئێران ھاوكارییەكانی لەگەڵ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان رادەگرێت.
پێشتر رێپۆرته‌ره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، تاران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی نابێت كه تایبه‌ت بوون به راگرتنی له سێداره‌دانی منداڵان و ئاشكرای كردبوو، ئێستا 85 منداڵ له به‌ندیخانه‌كانی ئێران چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانن.
ئ. م