ئه‌و 21 كه‌سه‌ی له‌ده‌ست داعش رزگاركران گه‌یه‌ندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24- دهۆك:
ئه‌و 21 هاووڵاتییه كوردانه‌ی ئێزیدی كه له شاره‌دێی باغۆز سه‌ر به پارێزگای دێرزووری سووریا له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركران، گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، كه له‌ناویان 18 منداڵ و 3 ئافره‌ت هه‌بوون. مازن سه‌لیم كه یه‌كێك له منداڵه رزگاركراوه‌كانه، یه‌كێك له قسه‌كانی دوای رزگاربوونی ده‌نگدانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وە. مازن دوای رزگاركردنی، پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت: شتێك به‌سه‌ر شنگالدا هاتووه؟.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شوێنی پێشوازیكردن له‌و 21 رزگاركراوانه‌ی ده‌ستی داعش مازن ده‌دوێنێت.
مازن تایبه‌ت به كوردستان 24 ده‌ڵێت: "من زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه گه‌ڕاومه‌ته‌وه لای كه‌س و كاره‌كانم و رزگاربوونمان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش، دوای كردنه‌وه‌ی سنوور ئێمه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای كه‌س و كاره‌كانمان و ناو ماڵی ئێزیدی، ئێمه ژماره‌مان زۆر بوو، به‌ڵام هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه‌وه نازانم".
گولێ عه‌لۆ، كه دایكی مازنه و به چاوی پڕ گریانه‌وه باوه‌ش به كوڕه‌كه‌یدا ده‌كات، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی كه‌وتبووه ده‌ست داعش و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له كه‌سه نزیكه‌كانی له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه ماون، به هه‌مان شێوه‌ی مازن قسه بۆ كوردستان 24 ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له منداڵه‌كانم و كه‌س و كاره‌كانم له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ماون، ته‌نیا من و دوو كوڕه‌كانم و خه‌سوو‌م زرگارمان بوو، ماوه‌ی 4 ساڵه كوڕی خۆمم نه‌بینیوه، سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه ئێمه‌یان رزگاركرد، خۆشحاڵم كه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه و هیویدارم ئه‌وانه‌ش رزگاربكرێن كه له ده‌ست داعش ماون".
له‌كاتێكیشدا تا ئێستا له كۆی 6 هه‌زار و 417 كه‌س زیاتر له 3 هه‌زار و 373 كه‌س له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركراون، به‌ڵام وه‌ك حسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ده‌ست داعش ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر پرسی رزگاركردنی رفێندراوان بێده‌نگه و هیچ هه‌وڵێكی له‌و پێناوه نه‌داوه.
له‌گه‌ڵ مازن 20 كه‌سی دیكه‌ش له باغۆز رزگاركراون، كه له‌ناویان 3 ئافره‌ت و 17 منداڵی دیكه هه‌ن، به سه‌دان هاووڵاتی شنگال و كوردستان پێشوازییان له گه‌ڕانه‌وه‌یان كرد، به‌ڵام تا ئێستا 3 هه‌زار و 100 كه‌س بێسه‌ر و شوێنن و هێشتا هاووڵاتیانی ئێزیدی چاویان له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی شه‌ڕی باغۆزه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانیش دیار بێت و ئه‌وانه‌ی ماون بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی كۆمه‌ڵگاكه‌یان.
H.B