"ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌شێكه له چاكسازییه‌كانی سه‌در"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 3/3/2019، ستار جه‌بار ئه‌لعیتابی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون، ته‌ئكیدیكرده‌وه كه "ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌شێكه له پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیرون".
ئه‌لعیتابی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "هاوپه‌یمانی سائیرون، ئه‌و پرۆژه چاكسازییه‌ی ئاماده‌یه كه موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، گرنگترین چاكسازییه‌كانی ناو پرۆژه‌كه‌ش كه له رێگه‌ی دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه كاری بۆ ده‌كه‌ین، ده‌نگدانه له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌باس یابر، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی بنیات گوتوویه‌تی: "له وه‌رزی دووه‌می یاسادانان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مشت‌ومڕ و گفتوگۆی توند له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كرێت".