به ڤیدیۆ.. هیگواین سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی چێڵسی كرد
له گه‌ڕی 29ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به یانه‌ی فوولهامی هێنا و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه و سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانیش له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له دێربی بچووكی له‌نده‌ن، یانه‌ی چێڵسی بووه میوانی یانه‌ی فوولهامی هاوشاری، سه‌رجه‌م رووداوه‌كانیش له گێمی یه‌كه‌م روویدا.
له خوله‌كی 20 گۆنزالۆ هیگواین گورزی خۆی وه‌شاند و چێڵسی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 27 كاڵوم چامپێرس ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ فوولهام یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 31 جۆرجینهۆ فریلۆی ئیتاڵی گۆڵی دووه‌می چێڵسی تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی بلووز مسۆگه‌ر كرد.
یانه‌ی چێڵسی به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی له ریزبه‌ندی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ بۆ 56 خاڵ زیاد كرا و به به جیاوازی دوو خاڵ له یانه‌ی مان یونایتدی دووه‌م دووره.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه گرینگه‌كانی یارییه‌كه:
ـ هازارد هاته پله‌ی سێیه‌می ئه‌و یاریزانانه‌ی له مێژووی چێڵسی زۆرترین گۆڵیان دروست كردووه، یه‌كه‌م: لامپارد 90 ئاسیست، دووه‌م: درۆگبا 55 ئاسیست، سێیه‌م: هازارد 50 ئاسیست.
ـ نگۆڵۆ كانتی ناوه‌راستكاری چێڵسی 6 جار تۆپی له‌ژێر قاچی یاریزانانی فوولهام ده‌رهێنا، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.
ـ گۆنزالۆ هیگواین له كۆی 4 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ 2 گۆڵی له‌گه‌ڵ چێڵسی كردووه.