هه‌سه‌ده نزيكه‌ى 300 ده‌ستگيركراوى ئازاد كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئيداره‌ى خۆ به‌ڕێوبه‌ریی كوردى له باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا، رايگه‌ياند، "نزيكه‌ى 300 كه‌سيان ئازاد كردووه، كه پێشتر به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگير كرابوون".
سايتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، بڵاويكرده‌وه، "هێزه‌كانيان 283 كه‌سيان ئازاد كردووه".
به گوێره‌ى زانياریى ئه‌و سايته، "ئه‌و كه‌سانه‌ى ئازاد كراوون، ده‌ستيان به خوێنى هاووڵاتيیانى سووريا سوور نه‌بووه".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، "پرۆسه‌كه له‌سه‌ر داواكاریى كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كانى ناوچه‌كه بووه".
هه‌سه‌ده له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، "ئه‌و ده‌ستگيركراوانه برا و رۆڵه‌ى گه‌لى سووريان. رۆژگارێك ئه‌وانه رێگه‌يان ون كردووه. دژى دابونه‌ريتى باوى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان جووڵاونه‌ته‌وه. ياسايان پێشێل كردووه. هه‌ندێكيان فێڵيان لێ كراوه. هه‌ندێكيى ديكه‌شيان له لايه‌ن ته‌كفيرييه‌كانه‌وه چه‌واشه كرابوون".
هه‌سه‌ده جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، "ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكى سووريان. ئێمه ده‌ستى هاوكارى، خۆشه‌ويستى، لێبوورده‌ييان بۆ درێژ ده‌كه‌ين. كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين ده‌رفه‌تيان بۆ بڕه‌خسێت، بگه‌ڕێنه‌وه ره‌وشى پێشوويان. بژێوى خۆيان دابين بكه‌ن".
هه‌سه‌ده روونيشی كردۆته‌وه، "له زيندانى كانتۆنه‌كانى جزيره و هه‌رێمى فورات، هه‌روه‌ها له منبج، ته‌بقه، ره‌ققه و دێرزوور، ئه‌و ده‌ستگيركراوانه ئازاد كراوون".
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "هاوار"، بڵاوی كردۆته‌وه، "دوێنێ 132 ده‌ستگيركراو له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌فاله‌تى سه‌رۆك هۆزه‌كان ئازاد كراون. هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئازاديش كراون، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له دژيان نييه، كه بيسه‌لمێنێت ده‌ستيان به خوێن سوور بووه".