مۆدریچ: نه‌بوونی كریستیانۆمان پێوه‌دیاره و كه‌س ناتوانێت شوێنی بگرێته‌وه
له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری كرواتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس مه‌ترسیدار ده‌بێت، چونكه ئه‌و یانه‌یه هیچی نییه بیدۆڕێنێت، ده‌شڵێت: نه‌بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆمان پێوه دیاره و هیچ كه‌سێك ناتوانێت شوێنی بگرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یارییه‌كه سبه‌ی ئاسان نابێت، ده‌شڵێت: پێموا نییه ئا‌یاكس شێوازی یاریكردنی خۆی بگۆڕێت و هیوایان بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو ماوه و هیچیان نییه بیدۆڕێنێنن و خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی گه‌نج و به‌هێزن.
مۆدریچ گوتیشی: چامپیۆنزلیگ بۆ ئێمه تایبه‌ته و نرخ و گرینگی خۆی هه‌یه و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
مۆدریچ ده‌شڵێت: دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك له كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنای ركابه‌رمان به‌راستی دڵته‌نگی كردووین، به‌ڵام ئێمه له تواناماندا هه‌یه قه‌ره‌بوونی ئه‌م ئه‌نجامانه بكه‌ینه‌وه و به‌هێزه‌وه بێینه‌وه مه‌یدان.
لوكا گوتیشی: ئێمه له هه‌ردوو یاری كلاسیكۆ یارییه‌كی باشمان كرد، به‌ڵام ته‌نیا گرفتی ئێمه گۆڵنه‌كردن بوو، چونكه ئێمه تا ئه‌م كاتانه‌ش نه‌بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆمان پێوه‌دیاره و هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه شوێنی ئه‌و یاریزانه بگرێته‌وه.
ناوه‌راستكاره كرواتیاییه‌كه گوتیشی: كریستیانۆ هه‌موو وه‌رزێك 50 گۆڵی تۆمار ده‌كرد، له‌م جیهانه‌شدا ته‌نیا یه‌ك كریستیانۆ هه‌یه، ئه‌ویش كریستیانۆیه.
مۆدریچ گوتیشی: پێویسته هه‌وڵبده‌ین و كاری به‌رده‌وام بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی 50 گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ بكه‌ین، یانه‌كه‌مان بڕوای به بێنزێما، ڤینیسیۆس، به‌یل، ئاسێنسیۆ و ماریانۆ هه‌یه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه له هێڵی پێشه‌وه له ئاست ریال مه‌درید دابن.
مۆدریچ گوتیشی: له دوای ده‌ركه‌وتنی ڤینیسیۆسی به‌رازیلی شێواز و رێتمی یاریكردنی ریال مه‌درید خێرا بووه، هه‌رچه‌نده جارێ ته‌مه‌نی بچووكه، به‌ڵام ڤینیسیۆس به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی ده‌رخستووه.
له باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینهۆ بۆ ریال مه‌درید، مۆدریچ ده‌ڵێت: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌نگۆیانه راهاتووین و گوێیان پێ ناده‌ین.
مۆدریچ له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك پێتانوابێت ریال مه‌درید مردووه هه‌ڵه‌ن، راسته زۆرجار ریال مه‌درید به‌ره‌و لێواری مه‌رگ رۆیشتووه، به‌ڵام ده‌توانین ژیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی ئا‌یاكس ده‌كات، له یاریی چوون، ریال مه‌درید به 1 ـ 2 یارییه‌كه‌ی له یانه هۆڵه‌نداییه‌كه بردبووه‌وه.