راهێنه‌ری یانه‌ی ئا‌یاكس باسی خاڵی لاوازی ریال مه‌درید ده‌كات
راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ریال مه‌درید خاڵی لاوازی هه‌یه و به وردی سه‌یری هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كردووه.
له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، تین هاگ راهێنه‌ری یانه‌ی ئا‌یاكس ئه‌مستردام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ جیاوازه و تیپێكی مه‌ترسیداره.
تین هاگ گوتیشی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین ده‌بێت كۆنترۆڵی یاریگه بكه‌ین و گۆڵیش تۆمار بكه‌ین، ئێستاش باشترین بارودۆخمان بۆ ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمار بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانی خۆمان داناوه و ده‌مانه‌وێت له یاریگه‌ی بێرنابیۆ شكست به پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ بهێنین.
راهێنه‌ری یانه‌ی ئا‌یاكس له باره‌ی خاڵی لاوازی ریال مه‌درید گوتی: پێشتر چه‌ندان یاری ریال مه‌دریدم بینیوه، سه‌یری دوو كلاسیكۆی رابردووی ئه‌و یانه‌یه‌م كرد، وه‌ك هه‌موو یانه‌یه‌كی دیكه ریال مه‌درید خاڵی لاواز و به‌هێزی هه‌یه.
تین هاگ دڵخۆشی خۆی به یارینه‌كردنی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد نه‌بوونی رامۆس خاڵێكی گرینگ و باشه بۆ ئه‌وان، ده‌شڵێت: رامۆس له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه چه‌كێكی به‌هێزی ریال مه‌دریده و ئاماده‌بوونی له هه‌ر یارییه‌ك به‌سوود بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام ناشكرێت پێمانوا بێت ریال مه‌درید به‌بێ رامۆس تیپێكی به‌هێز نییه، ده‌توانن به‌بێ ئه‌و یاریزانه‌ش یارییه‌كی باش بكه‌ن.
له به‌رسیڤی باشترین یاریزانی ریال مه‌درید، تین هاگ گوتی: ئه‌گه‌ر ناچارم بكه‌ن باشترین یاریزانی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان بكه‌م، به‌بێ دوودڵی لوكا مۆدریچ هه‌ڵده‌بژێرم، چونكه زۆر به‌م یاریزانه سه‌رسام، هاوشانی تۆنی كرووس دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی هێڵی ناوه‌راستن.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی ئا‌یاكس ده‌كات، له یاریی چوون، ریال مه‌درید به 1 ـ 2 یارییه‌كه‌ی له یانه هۆڵه‌نداییه‌كه بردبووه‌وه.