مرادخانی و ستارخانى له چییه‌وه هاتوون؟
K24 - سلێمانی:
هه‌ردوو ستایلی جلوبه‌رگی پیاوانه‌ی كوردی ستارخانى و مرادخانی، كه مێژوويه‌كى دێرينيان هه‌يه، بوونه‌ته به‌شێك له ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یی كوردی، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ی بۆ ئه‌و دوو ستایله‌ی جلوبه‌رگی كوردی كراون، به‌شێك له هاووڵاتیان گله‌یی ده‌كه‌ن و به‌رگدرووه‌كانیش نایشارنه‌وه، ئه‌وان به‌گوێره‌ی خواستی كڕیاره‌كان جلوبه‌رگه‌كان ده‌دروون.
جلوبه‌رگى ره‌سه‌ن ره‌مزێكه و به‌شێكه له پێكهاته‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يی، جلوبه‌رگى كورديش ستایلی تايبه‌ت به‌خۆى هه‌يه و فره‌جۆره, له سلێمانى دوجۆريان زۆر ده‌پۆشرێن، ئه‌وانيش مرادخانى و ستارخانيه, كه به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان مێژووییه‌كانى، بۆ سه‌ده‌ى 19 ده‌گه‌ڕێنه‌وه و سه‌ره‌تا له‌رۆژهه‌ڵاتى كوردستان پۆشراوه , ناوه‌كه‌شى بۆ سه‌رده‌می ئاغاى كه‌ريم خانى زه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداربووه به‌رگدرووه‌كانى كۆكرده‌وه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوو ده‌ست جلوبه‌رگى جياواز بۆ كوڕه‌كانى ئاغا بدرون, ئيدى ستار و مراد دوبراى به‌رگدروو بوون جله‌جياوازه‌كانیان درووه, خه‌ڵاته‌كه‌شيان ناونانى ئه‌و پۆشاكه بوو به‌ناوى ئه‌وانه‌وه.
دواتر خواست له‌سه‌ر ئه‌م دوو ستایله‌ی جلی كوردی زیادی كردووه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و به تایبه‌تیش له سنووری سلێمانی، به‌ڵام به‌شێك له هاووڵاتیان گله‌ييان هه‌يه، كه گۆڕانكارى له‌ڕه‌سه‌نايه‌تى و شێوازى دوورينيان كراوه، به تايبه‌ت كاتێك گه‌نجان ده‌يپۆشن, به‌ڵام به‌رگدرووه‌كانيش نایشارنه‌وه خواستى كه‌سان زۆرجار له‌شێوازه‌كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ستارخانى و مراد خانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى شێوازى تايبه‌تيان هه‌يه نرخه‌كه‌شيان له‌چاو پۆشاكه‌كانى تر به‌رزتره, مرادخانی شێوازه‌كه‌ى به‌و جۆره‌يه كه یەخەی كراوه‌يه و لە چەشنی یەخەی چۆغەدا کراسی بەئەنگوچی لەگەڵدا لەبەرده‌كرێت و چەند گەزێک قوماشی باش و لیێوەشاوەی لێدەکرێت بە پشتێن و خەنجەرێکی لەبەردەنرێت و تەسبیحىشی تێدەئاڵێنرێت, هه‌روه‌ها كڵاو و جەمەدانی له‌سه‌رده‌كرێت لە لێوارەکانی ڕیشوەی بادەدرێ و گوڵنگەی وردیان بۆدروستدەکرێ.
ستارخانیش نزیكه له مرادخانیەکە, دوو ریز قۆپچەی پێوەبوو لەکاتی زستاندا قۆپچەکان دادەخران و لەکاتی هاویناندا دەکرێته‌وه جۆری قوماشی تەنکيش دەکەنە ستارخانی.
ئ. م