یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی قوربانیانی ئێزدی هه‌ڵده‌درێته‌وه
K24- دهۆك:
له دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی شنگاله‌وه، تاکو ئێستا 69 گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی لەو سنوورە دۆزراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو گۆڕانە هەڵنەدراونەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە، یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی شنگال، کە قوربانییانی گوندی کۆچۆی تێدایە، بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵبدرێتەوە.
جەعفەر سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ئێزدیان له دهۆك، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه بوونه‌ته بابه‌تی ململانێی سیاسی و داواش ده‌كات، به زووترین كات و به شێوازێكی زانستییانه و به چاودێریی لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و گۆڕانه هه‌ڵبدرێنه‌وه و پارێزگاری‌یان لێ بكرێت.
له‌كاتێكیشدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌و گۆڕانه پێكهێناوه، تا ئێستا به ده‌یان به‌ڵگه كۆكراونه‌ته‌وه و سیمپڵی خوێنی كه‌سوكاری قوربانییه‌كانیش بۆ پشكنینی پزیشكی، وه‌رگیراون.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، ئه‌یمه‌ن مسته‌فا، سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌یه ئاماژه به‌وه ده‌دات، "ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه كراون، ته‌نیا چاوه‌ڕێی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن".
له‌و كاته‌وه‌ی شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه رزگار كراوه، تا ئێستا 69 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، كه هه‌ر یه‌كێكیان ته‌رمی ده‌یان كوردی ئێزدی له‌خۆ ده‌گرێت و تا ئێستاش گه‌ڕان به دوای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامه.
H.B