ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ئا‌یاكس له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد و گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
له خوله‌كی 7ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، حه‌كیم زیاچ شریتی گۆڵه‌كانی ئایاكسی بڕی و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 18 داڤید ناریسی لاوی به‌رازیلی یه‌كه‌مین گۆڵی له چامپیۆنزلیگ له دژی ریال مه‌درید تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 62 دۆشان تادیچی سڕبی گۆڵی سێیه‌می له دژی ریال مه‌درید تۆمار كرد و ئه‌وه‌ندیتر دۆخی یانه‌ی شایانه‌ی قورس‌تر كرد.
له خوله‌كی 70 ماركۆ ئاسێنسیۆ تاكه گۆڵه‌كه‌ی ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی یانه‌ی شایانه زۆری نه‌برد كاتێك ناوه‌راستكاری دانیماركی (لاسێ شۆنی) گۆڵی چواره‌می یانه‌ی ئایاكسی تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش ناچۆ فێرناندێزی به‌رگریكاری ریال مه‌درید به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و ئا‌یاكس یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه، ریال مه‌درید ماڵئاوایی كرد و یانه هۆڵه‌نداییه‌كه‌ش بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ په‌ڕییه‌وه، به‌مه‌ش یانه‌ی ئا‌یاكس بووه سێیه‌مین یانه له مێژووی چامپیۆنزلیگ بتوانێت له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ 4 گۆڵ تۆمار بكات.