گه‌شتی راسته‌وخۆی سلێمانی - ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌كاتەوە

كاتی یەكەم گەشت راگەیەندرا

K24 - سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ گەشتی راستەوخۆی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و ئەڵمانیا دەست پێبكاتەوە.

دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند "بڕیاری ئەمڕۆ چوارشەممە ھێڵی فڕۆكەوانی عێراقییە یەكەم گەشتی راستەوخۆی فڕۆكەوانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی شاری دیسنجەری ئەڵمانیا دەست پێبكاتەوە".

دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت لە مانگی رابردوودا توركیا ئابلوقەی لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ھەڵگرت.

ھ.م