به‌رهه‌ڵستكارێكى سووريا: هه‌سه‌ده به كه‌متر له‌وه‌ى داواى ده‌كات له‌گه‌ڵ ديمه‌شق رێك ده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى به‌ره‌ى ديموكراتى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا، "مه‌حمود مه‌رعى"، رايگه‌ياند، "ره‌وته كوردييه‌كانى باكوور و باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا، ره‌نگه به كه‌متر له ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى، كه له‌و ناوچانه‌ى ده‌سه‌ڵاتياندا هه‌يه، رازى بن".
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "الوطن"ـى سووريا، مه‌رعى گوتيشى: "ئه‌نجومه‌نى سوورياى ديموكرات، لارى له‌وه نييه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ببنه به‌شێك له سوپاى سووريا، به‌ڵام ره‌چاوى تايبه‌تمه‌ندييان بكرێت و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له ناوچه‌كانيان هه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "داواكاریى كورد په‌يوه‌سته به زمان. ده‌كرێت له ناوچه‌كانيان په‌روه‌رده به كوردى و عه‌ره‌بى هه‌بێت. ياساى ئيداره‌ى خۆجێى ژماره 107 پێش بخرێت. ئيداره‌ى ناوچه‌كه‌يان، ده‌سه‌ڵاتى زياترى پێ بدرێت.
ئه‌وه‌شى گوت: "ئێستا هێزه كوردييه‌كان خوازيارى ئه‌وه‌ن، بگه‌نه رێككه‌وتن. ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌يه، به كه‌متر له‌وه‌ى داواى ده‌كه‌ن، رازى بن. تا ئێستاش ئه‌و ديدارانه‌ى له نێوان هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده له لايه‌ك و حكومه‌تى سووريا له لایه‌كی تر به‌ڕێوه‌چوون؛ سه‌ركه‌وتوو بوونه".
مه‌حمود مه‌رعى باسى له‌وه‌ش كرد، "ئێستا هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده هه‌ماهه‌نگييان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا هه‌يه. كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه‌يه‌كى ئارام له ژێر چاودێرى و پارێزگاریى نێوده‌وڵه‌تى دروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه روونادات. ئه‌مه‌ريكييه‌كان خاكى سووريا به‌جێده‌هێڵن. بۆیه باشتر وايه ئه‌و هێزانه، له‌گه‌ڵ ديمه‌شق ده‌ست به دانوستان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى (الوطن)
ئ.ر