هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌ستڕێژی گوللـه له خێزانێك و ده‌كه‌ن 5 كه‌س بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر، 4 تۆمه‌تبار هه‌ڵده‌كووتنه سه‌رخێزانێك و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێ ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامدا 5 كه‌سی خانه‌واده‌كه، كه له 2كچ و 2كوڕ و دایكێك پێكهاتوون، بریندار ده‌بن و برینی دایكه‌كه سه‌خته و ژیانی له‌مه‌ترسی دایه.
له‌م باره‌یه‌وه، مام قادر، كه باوكه‌كه‌یه و له هێرشه‌كه رزگاری بووه، چیرۆكی رووداوه‌كه و ساتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه بۆ كوردستان 24 ده‌گێڕێته‌وه.
دوو له بریندارانی ئه‌م رووداوه دوای چاره‌سه‌ركردنیان، نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێ هێشتووه و 3ى دیكه‌شیان له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكی دان، كه برینی دایكیان سه‌خته و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی بریندارانی ئه‌م رووداوه و بنه‌ماڵه‌ی مام قادر دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا له نێوان كوڕێكی مام قادر و یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌دا هه‌بووه، كه ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه، تۆمه‌تبارانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكردووه.
H.B