له باغۆز حه‌وت منداڵى ديكه‌ى ئێزدى رزگار كران

K24 – باغوز:
په‌يامنێرى كوردستان24 له باغۆز رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ حه‌وت منداڵى ديكه‌ى ئێزدى رزگار كران.
شه‌ڕى باغۆز به‌رده‌وامه و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، به‌رده‌وامن له رزگاركردنى ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی ده‌يانه‌وێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رابكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌دان هاووڵاتیى باغۆز، رێڕه‌وى ئاراميان بۆ دابين كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه‌ى شه‌ڕ دوور بكه‌ونه‌وه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، رايگه‌ياندووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترين ژماره‌ى هاووڵاتيانى سڤیل، به تايبه‌تى منداڵان و ژنان، له باغۆز ده‌رباز بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانياندا بۆ رزگاركردنى هاووڵاتيان، چه‌ندين هاووڵاتیى ئێزديش رزگار كران، كه ژماره‌يه‌كيان منداڵ و ئافره‌ت بوون.
ئه‌و منداڵ و ئافره‌تانه له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 دواى داگيركردنى شنگال له لايه‌ن داعشه‌وه، كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه و به‌شێكيان له بازاڕى كۆيله فرۆشيدا چه‌ندين جار كڕين و فرۆشتنيان پێوه كراوه.