به‌په‌له‌... ریال مه‌درید پێكانه‌ قورسه‌كه‌ی ڤینیسیۆسی راگه‌یاند

هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش زیانی به‌ركه‌وت

ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی لاوی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نزیکەی دوو مانگ لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید بڵاویکردەوە هێرشبەری برازیلی یانەکەیان دوای ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەیان بەرامبەر ئایاکس لە یاری گەرانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ تووشی بوو، نزیکەی دوو مانگ لە یاریگەکانی دوور دەخاتەوە.

بەم شێوەیە یاریزانە لاوەکەی مێرنگی هەشت یاری داهاتووی یانەکەی نانتوانێت بەشداری بکات.

لەلایەکی دیکەوە ڤینیسیۆس کە بۆ یەکەمجار بوو بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکرێت، ناتوانێت بەشداری یارییە دۆستانەکانی وڵاتەکەشی بکات.

جونیۆر لە نیوەی یەکەمی یاری یانەکەی بەرامبەر یانە هۆڵەندییەکە لە رانیدا هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد و بە ناچاری یاریگەی جێهێشت و دواتر لە پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەوت کە پێکانەکەی سەختە و پێویستی بە دوو مانگ پشوودان هەیە.