زیاتر لە 6 ھەزار كەس لە باغۆز رزگار كران

زۆربەی چەكدارە بیانییەكان خۆیان رادەست دەكەن
kurdistan24.net

K24 - دێرەزوور

لە ماوەی 24 كاتژمێردا 6500 كەس لە شارەدێی باغۆزی دێرزوور رزگار كراون، پەیامنێری كوردستان24 دیداری لەگەڵ دوو ژنی فەڕەنسی و توركی ئەنجام داوە، كە ھاوسەری چەكدارانی داعشن، ھەروەھا ژنێكی فەرەنسی ھاوسەرەكەی یەك لە پلانداڕێژەرانی ھێرشەكەی ساڵی 2015ی پاریس بووە.

پەیامنێرمان لە نزیك سەنگەرەكانی شەڕ لە دێرەزوور ئاشكرای كرد: "زۆر لەو كەسانەی لە باغۆز رزگار كراون، خێزانی چەكدارە داعشەكانن، بەشێكیش لە چەكدارانی داعش لەگەڵ ژن و منداڵەكانیان، خۆیان رادەستی ھەسەدە دەكەن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، زۆربەی ئەو چەكدارە بیانیانەی ئێستا لە باغۆز بە دیلی دەكەونە دەست شەڕڤانانی ھەسەدە، یان خۆیان رادەست دەكەن، خەڵكی وڵاتە ئەوڕوپییەكانن.

ھ.م