بۆ يه‌كه‌مجار ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى گه‌وره‌ترين شاره‌وانى له كه‌نه‌دا هه‌ڵده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
بڕياره رۆژى 16ى ئه‌م مانگه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، له‌سه‌ر داواى هاووڵاتييه‌كى كوردى كه‌ركووكى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر شاره‌وانى تۆرۆ‌نتۆ له كه‌نه‌دا هه‌ڵبدرێت.
رۆژى 16ى مارس، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵيادى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه له شارى تۆرۆ‌نتۆ، ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى شاره‌وانى هه‌ڵده‌درێت.
ئه‌و چالاكييه، به هه‌وڵ و كۆششى هاووڵاتييه‌كى كوردى دانيشتووى كه‌نه‌دا، به ناوى سه‌رتيپ كاكه‌يى، ده‌كرێت.
سه‌رتيپ كاكه‌يى، پێشتر سه‌رۆكى ماڵى كورد (كوردش هاوس) بووه له تۆرۆ‌نتۆ. له ئێستادا به هاوكارى و پشتيوانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى تۆرۆ‌نتۆ، (جيم كه‌ره‌جيانيس) ره‌زامه‌ندى بۆ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى شاره‌وانى شاره‌كه‌ى وه‌رگرتووه.

سه‌رتيپ كاكه‌يى، له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، گوتى: ئه‌مه يه‌كه‌مجاره ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌يه‌كى حكومى كه‌نه‌دا هه‌ڵبدرێت و ماوه‌ى يه‌ك رۆژ ده‌خايه‌نێت.
گوتيشى: خۆم كوردى كه‌ركووكم. ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌م وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌كه بۆ داگرتنى ئاڵاى كوردستان له شارى كه‌ركووك، دواى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017.
له‌و باره‌يه‌وه چه‌تۆ وانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ماڵى كورد، بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌مه هه‌نگاوێكى مێژووييه، پشتيوانێكى گرنگيشه بۆ كوردانى كه‌نه‌دا. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكيشه بۆ زياتر ناساندنى كێشه‌ى كورد به كه‌نه‌دييه‌كان و حكومه‌تى كه‌نه‌دا.
جيم كه‌ره‌جيانيس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى تۆرۆ‌نتۆ، پێشتر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا بووه و يه‌كێكه له داكۆكيكارانى كێشه‌ى كورد له كه‌نه‌دا.
كه‌ره‌جيانيس، به‌رده‌وام له چالاكييه كوردييه‌كان به‌شدارى ده‌كات و چه‌ند جارێكيش سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
.jpg)