توركیا دیمه‌شق و حه‌له‌ب به موڵكی خۆی ده‌زانێ
K24 - هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا كه بۆنی پاوانخوازی و چاوبڕینه خاكی سووریای له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌جێندای ئه‌و وڵاته بۆ گێڕانه‌وه‌ی "میراتی عوسمانی"، لێ دێت، سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت: "دیمه‌شق و حه‌له‌ب موڵكی توركیا بوون".
له گوتارێكدا له به‌رده‌م گربوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، سۆیلۆ گوتی: "توركه‌كان و سوورییه‌كان سه‌ر به یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و ماوه‌ی 400 ساڵ له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا ژیاون".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، كه له هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆكی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانه، كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، گوتوویه‌تی: "دیمه‌شق موڵكی ئێمه بوو، حه‌له‌ب موڵكی ئێمه بوو، هه‌ر دووكیان له‌ناو سنووری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا بوون، كه ئه‌نجومه‌نی گشتیی عوسمانییه‌كان رایانگه‌یاندبوو".
چاودێرانی ره‌وشی توركیا و ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه، ئه‌ردۆغان له‌ژێر پاساوی میراتی عوسمانی، هه‌وڵی پاوانخوازیی له ناوچه‌كه‌دا ده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكاریی چه‌ندین گرووپی ئیسلامی ده‌كات، تا ئه‌و خه‌ونه بهێنێته‌دی".