فراكسیۆنی پارتی: هەرکاتێک یەکێتی بیەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی پێدەدرێتەوە
K24 - ههولێر:
یهكێتی و پارتی دووپاتی دهكهنهوه، كه پابهندی رێككهوتنهكهی نێوانیان دهبن، لهم بارهیهوه ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، فراکسیۆنی پارتی پابەندی رێککەوتنی سیاسیی پارتی و یەکێتییە، ھەرکاتێکیش یەکێتی بیەوێت، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی پێدەدرێتەوە.
پەرلەمانتارێکی یەکێتیش ئاشکرای دەکات، رەنگە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا، یەکێتی بە فەرمی سەرۆکی پەرلەمان لە پارتی وەربگرێتەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، لە نێوان بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایەق، یەکێکیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ھەڵدەبژێرێت.
پەرلەمانتارێکی حیزبەکەش لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەگەر یەکێتی بڕیار لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بدات، ئهوا ھەفتەی داھاتوودا یەکێتی به فهرمی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێت.
فراکسیۆنی پارتی پابەندە بە رێککەوتنی سیاسیی حیزبەکەی لەگەڵ یەکێتی، بۆیە ھەرکاتێک یەکێتی کاندیدی خۆی دەستنیشان کرد، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەیڵێت، تەواوی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی، دەنگ بە بەربژێرەکەی یەکێتی دەدەن.
ئ. م