هه‌موو حزبه‌كان چاویان له پله و پۆسته
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ژماره‌یه‌ك لایەن لە گفتوگۆ دایە، کە کورسیان لە پەرلەمان نيیە و دەیەوێ لە حکوومەتدا به‌شدارییان پێ بكات.
پارتی رایدەگەیێنێت، مەرج نییە ئەو حزبانەی بەشداریی لە حکوومەت دەکەن، پۆستی وەزیر، یان پۆستێکی باڵا وەربگرن، حزبی زەحمەتکێشانيش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەشداریکردنی زۆربەی لایەنەکان، بۆ بەهێزی قۆناخەکە گرنگە.
په‌یكه‌ربه‌ندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها لە پۆستی وەزاری پێک نایه‌ت، به‌ڵكو چەندین پۆست هەن پلەکانیان لە ئاستی وەزیر و جێگری وەزیر دایە، پارتی دیموکراتی کوردستان پێى باشە ژمارەیەك لایەنی سیاسی، کە کورسیان لە په‌رله‌مان نيیە، لە پێکهێنانی حکوومەتى داهاتوودا به‌شدار بن.
حزبی زەحمەتکێشان یەکێکە لەو لایەنانە، ئەو حزبە بەبێ وه‌رگرتنى پۆستی وەزیريش، ئامادەن بەشداری حکوومەت بکەن، بەرپرسی ئەو حزبە دەڵێت: "چاوەڕێی دەستپێشخەریى براوەی یەکەم دەکەین".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جگە لە سەرۆك و جێگرەکەی، له 31 وەزارەت و دەستە پێك دێت، كه سەرجەمیان لە پلەی وەزیر دان، دیار نیيە له کابینەی نۆیەم، په‌یكه‌ری حکوومەت بچووك دەکرێتەوە، یان فراوان دەکرێت .
ئەگەر هەیە ئەو لایەنانەی کورسیان لە پەرلەمان نیيە، بیانەوێت بەشداریی حکوومەت بکەن، سەرۆکی دەستە، یان بەرێوبەری گشتی، یاخود بریکاری وه‌زاره‌ته‌كانیان بدرێتێ.