سه‌عدی پیره: هێشتا له‌سه‌ر پۆسته‌كانی یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێ رێكنه‌كه‌وتووین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ پارتی هیچ رێككه‌وتنێكیان بۆ دابه‌شكردنی پۆست واژۆ نه‌كردووه و ده‌شڵێت: "دیار نییه یه‌كێتی چ پۆستێك وه‌رده‌گرێت".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌و حزبه، به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارتی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كۆده‌بنه‌وه.
سه‌عدی پیره گوتیشی: "له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنێكی سیاسیمان واژۆ كردووه، نه‌ك رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه تا ئێستا به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێ دیار نییه.
هه‌فته‌ی رابردوو، پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان له شاری هه‌ولێر واژۆ كرد و له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك پرسی نێوانییان رێككه‌وتن.
ئ. م